بڕیاری ده‌ستگیركردنی رۆناڵدینهۆ خرایه بواری جێبه‌جێكردن
رۆناڵدینهۆ سه‌رله‌نوێ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه
.jpg)
رۆناڵدینهۆ ئه‌ستێره‌ی پێشووی به‌رازیل و بارسێلۆنا به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی ساخته سه‌رله‌نوێ له پاراگوای ده‌ستگیركرا.
پۆلیسی پاراگوای رایگه‌یاند یاریزانه به‌رازیلیه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه به‌تۆمه‌تی هاتنه نێو خاكی وڵاته‌كه‌یان به پاسپۆرتی ساخته، گیلبرتۆ فیلتاس كه سه‌رۆكی یه‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی پاراگوایه ده‌ڵێت رۆناڵدینیۆ و براكه‌ی له‌سه‌ر داوای داواكاری گشتی ده‌ستگیركراون دوای ئه‌وه‌ی ره‌تكرایه‌وه كه كه‌سێكی دیكه له‌شوێنیان ده‌ستگیر بكرێن و ئه‌وانیش بڕیاریاندا ده‌ستگیر كردنه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پارێزه‌ره‌كه‌ی رۆناڵدینۆ له‌ماوه‌ی رابردوو ره‌تیكرده‌وه كه رۆناڵدینهۆ و براكه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته‌یان له پاسپۆرته‌كه‌یان به‌كار هێنابێت، به‌ڵام له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌ڵه له پاسپۆرته‌كه‌یان تۆمار كراوه.
دوو ساڵ به‌ر له ئێستاش حكوومه‌تی به‌رازیل پاسپۆرته‌كه‌ی له رۆناڵدینهۆ سه‌نده‌وه به‌هۆی نه‌دانی سه‌رپێچییه‌كی دارایی كه بڕه‌كه‌ی ده‌گاته دوو ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به‌هۆی دانانی شۆسته‌یه‌ك به‌بێ ره‌زامه‌نی له به‌رده‌م رووبارێك له پۆرتۆ ئالێگری.