هەشت حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا
هەشت حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا
K24 – ههولێر:
د. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، هەشت حاڵەتی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.
راشیگەیاند، حەوت حاڵەتیان لە بەغدا و ئەوی دیکەشیان لە نەجەف تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، نەخۆشەکان لە ژێر چاودێریدان و تیمەکان بەردەوام دەبن پێدانی چارەسەری پێویست.
بەم هەشت کەسە، ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 56 کەس لە عێراق بەرزبووەوە.