مێسی بارسێلۆنای رزگار كرد و رێكۆردێكی ره‌شیشی تۆمار كرد
بۆ یه‌كه‌مجاره له كاروانی وه‌رزشی خۆی مێسی تووشی ئه‌م ریكۆرده خراپه ده‌بێت
.jpg)
له گه‌ڕی 27ـه‌می لالیگا، بارسێلۆنا به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی سوسیداد به‌ده‌ستهێنا، هاوكات مێسی ریكۆردێكی خراپیشی تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 7 ئاداری 2020، له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال سوسیدادی كرد و بارسێلۆنا به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له خوله‌كی 81 لیۆ مێسی به لێدانی پێناڵتی تۆماری كرد، دواتر له خوله‌كی 95ـی زیادكراوی یارییه‌كه، ناوبژیوان گۆڵێكی جۆردی ئالبای ڕه‌ت كرده‌وه.
له‌و یارییه‌دا، مێسی به باشترین یاریزانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا، به‌ڵام مێسی بۆ سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك كارتی زه‌ردی به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه، ئه‌مه‌ش خراپترین ریكۆردی مێسییه به درێژایی مێژووی یاریكردنی.
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 58 خاڵ پێشه‌نگی لالیگای گرت، له به‌رامبه‌ر سوسیداد یه 43 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی شه‌شه‌م مایه‌وه.
