عێراق دەروازە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات
وادەی كردنەوەی دەروازەكان ئاشكرا دەكرێت
K24 - ھەولێر
دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ئاشكرای دەكات، بە مەبەستی پاراستنی هاووڵاتییان لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاوەکو 15ـەی ئەم مانگە دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ ئێران دادەخەن.
عومەر ئەلوائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو دەوازانە تاوەکو بەراوری دیاریکراو دادەخرێن، و سەرجەم ئاڵووگۆڕە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی کاتی دادەخرێن، هەروەها رێگە بە گەشتیارە عێراقییەکان دەدرێت تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بگەڕێنەوە وڵات.
هاوکات سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان راشیگەیاند، ئاڵووگۆڕی بازرگانی لە رێگەی فڕۆکەخانە بەندەر، و دەروازەی ترێبل لەگەڵ ئوردن بەردەوام دەبن.