دابەزینی نرخی نەوت کورتهێنانی بودجەی عێراق قووڵتر دەکاتەوە

کورتهێنانی بودجەی عێراق بۆ 50 ترلیۆن دینار بەرزدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رێژەی کورتهێنان لە بودجەی عێراق بۆ 50 ترلیۆن دینار بەرزدەبێتەوە، جگە لە قەرزیش هیچ شتێکی دیکە ناتوانێت ئەو کورتهێنانە قەرەبوو بکاتەوە.

مەزهەر ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، چارەسەرکردنی ئەو کورتهێنانە پێویستی بە بڕیاری بوێر و قوربانیدانە، داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد جارێکی دیکە چاو بە بڕیارەکانی بخشێنێتەوە کە بەهۆیەوە کورتهێنانی گەورەی دارایی دروسبووە و نەتواندراوە دەستکاری بکرێت.

هاوکات ئەو راوێژکارە دەشڵێت، کورتهێنان ئاستی 50 ترلیۆن دۆلار دەشکێنێت و جگە لە قەرز هیچ جێگرەوەیەکی دیکە نییە بۆ قەرەبوو کردنەوەی لەکاتێکدا عێراق بەرگەی قەرزی دیکە ناگرێت.