تووشبوویەکی کۆرۆنا لە عێراق گیانی لەدەستدا
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە عێراق گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
فەرمانگەی تەندروستی میسان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو کەسێک هێنراوەتە نەخۆشخانەکەیان و دۆخی تەندروستی خراپ بووە. دوای یەک کاتژمێر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە و نەخۆشەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
ئاشکراشیکردووە، کەسەکە لە 27ـی مانگی رابردوو، لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە عێراق لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
داواش دەکات، وەک ئەرکێکی ئاینی، مرۆڤیدۆستیی و ئەخلاقی، لەکاتی بوونی نیشانەکانی ڤایرۆسەکە، سەردانی نەخۆشخانە بکەن یان تیمە پزیشکییەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.
لە عێراق 57 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و پێنج کەسیش بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.