26 عێراقی له رووداوێکی هاتوچۆدا له سووریا گیانیان لەدەست دا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، له رووداوێکی هاتوچۆدا له سووریا، 26 عێراقی گیانیان لەدەست دا.
رووداوەکه له نێوان پاسێکی گەشتیاری و تانکەرێکی سووتەمەنی روویدا.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوه، رووداوەکه رووداوێکی ئاسایی هاتووچۆ بووه و پەیوەندیی به هێرشی تیرۆریستییەوه نییه.
سەحاف گوتی، تەرمەکان بۆ عێراق دەگوازرێنەوه.
لەم رووداوەدا، 32 کەس گیانیان لەدەست داوه که 26یان عێراقی بوونه و 77 کەسیش بریندار بوون.