300 ملیۆن منداڵ بەهۆی کۆرۆناوه له خوێندن دابڕوان
"ئەم ئاماره له مێژوودا بێ وێنه بووه"
K24- ههولێر:
بەپێی ئاماری رێکخراوی زانستی و کولتووریی نەتەوه یەکگرتووەکان (یونسکۆ)، 300 ملیۆن منداڵ له سەرتاسەری جیهان بەهۆی داخرانی قوتابخانەکان له ترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، له خوێندن دابڕاون.
یونسکۆ راشیگەیاندووه، ئەم ئاماره له مێژوودا بێ وێنه بووه.
ئهمه لهكاتێكدایه، تا ئێستا له ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له سهرانسهری جیهان 105هەزار کەسی تێپەڕاندووه و زیاتر له 3600 کەسیش گیانیان لەدەستداوه، که ههریهك له وڵاتانی چین، ئیتاڵیا، ئێران و کۆریای باشوور له سەرووی ریزبەندییەکەن.
بەپێی دوایین ئامارەکان، 65 ملیۆن کەسیش له سەرتاسەری جیهان بەهۆی ئەم نەخۆشییەوه له کەرەنتین دان.
H.B