عێراق مردنی دوو كه‌سی دیكه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند
دوو حاڵه‌ته‌كان له پارێزگاكانی میسان و بابل تۆماركراون
K24- هه‌ولێر:
عێراق دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای له دوو پارێزگا راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 6 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و ئاشكرایكرد، تووشبووێكی پارێزگای میسان و یه‌كێكی دیكه‌ش له پارێزگای بابل به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، گه‌یشته 6 كه‌س، به شێوه‌یه‌ك، حاڵه‌تێك له سلێمانی، 2 حاڵه‌ت له به‌غدا، حاڵه‌تێك له كه‌ربه‌لا، حاڵه‌تێك له بابل و یه‌كێكیش له میسان به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B