له عێراق 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركران
ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته 64 حاڵه‌ت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی 6 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له 6 پارێزگا راگه‌یاند.
سه‌یف ئه‌لبه‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، "تاقیگه ناوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت تووشبوونی 6 كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و له هه‌ریه‌كێك له پارێزگاكانی موسه‌نا، ئه‌نبار، زیقار، نه‌جه‌ف، به‌غدا و میسان حاڵه‌تێك تۆماركراوه".
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌لبه‌در جه‌ختی كرده‌وه، "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ته‌واوی رێكاره‌كانی به‌گوێره‌ی رێنماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان گرتووه‌ته به‌ر".
دوای تۆماركردنی ئه‌و 6 حاڵه‌ته‌ش، كۆی ژماره‌ی تووشبووانی ئه‌و په‌تایه له عێراق گه‌یشته 64 كه‌س، كه له‌و ژماره‌یه‌ش تا ئێستا 6 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
H.B