له كه‌ربه‌لا سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركرا
كۆرۆنا له عێراق ته‌شه‌نه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا تووشبوونی سێیه‌م حاڵه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئه‌و پارێزگایه پشتڕاست كرده‌وه، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تایه له سه‌رانسه‌ری عێراق گه‌یشته 65 حاڵه‌ت.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌لیم كازم، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا دووپاتی كرده‌وه، سێیه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووریی پارێزگاكه‌یان پشتڕاست كرایه‌وه، كه فه‌رمانبه‌رێكی خزمه‌تگوزاریه له ناوه‌ندی زه‌هرا بۆ نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو له شاری ئیمام حوسێن "ع"ـی پزیشكی.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، ڤایرۆسه‌كه له‌و ئافره‌ته بۆ ئه‌و هاووڵاتییه گوازراوه‌ته‌وه، كه به‌ر له دوو رۆژ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له هه‌مان شوێن گیانی له‌ده‌ستدا و، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌ره كرا، ئه‌نجامه‌كان تووشبوونی به‌و ڤایرۆسه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
كازم روونیشكرده‌وه، ئه‌و فه‌رمانبه‌ره و ته‌واوی كه‌سه نزیكه‌كانی له كه‌ره‌نتینه‌ی تایبه‌ت له ژێر چاودێری چڕ و به‌رده‌وامی پزیشكی دانراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی رێنماییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاووڵاتییه ده‌كرێت و دووپاتی كرده‌وه، فه‌رمانگه‌كه‌یان ته‌واوی رێكاره‌كانی گرتووه‌ته به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و ڤایرۆسه بكه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو دوو حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئه‌و پارێزگایه راگه‌یه‌ندران، یه‌كێكیان ئافره‌تێك بوو كه له بیسته‌كانی ته‌مه‌نی بوو و له ئێران گه‌ڕابووه‌وه و تا ئێستاش له كه‌ره‌نتینه له ژێر چاودێری پزیشكی ماوه‌ته‌وه، دووه‌م حاڵه‌تیش ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن سه‌رووی 60 ساڵی بوو و به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
H.B