"4 یانه شه‌ڕیانه له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ستبه‌رداری بوو"
له دوای رۆیشتنی له ریال مه‌درید گه‌وره‌ترین ریكۆردی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ورووپا تۆمار كردووه
.jpg)
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاری مه‌غریب ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ده‌ده‌ن كه یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی خواستن ئه‌و یاریزانه‌ی داوه‌ته دۆرتمۆند.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی به‌رگریكاری دۆرتمۆند كه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی 10 ئاسیست و 7 گۆڵی كردووه و له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا یه‌كه‌مین به‌رگریكاره كه خاوه‌نی ئه‌م ریكۆرده بێت، ئێستا له لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره چاودێری ده‌كرێت.
پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: یانه‌كانی بایرن میونشن، چێڵسی و تۆتێنهام له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی شه‌ڕیانه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه بایرن میونشن له هه‌موو یانه‌كان زیاتر له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی سووره و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو بیكاته یه‌كه‌مین گرێبه‌ستی نوێی یانه‌كه.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018 به‌شێوه‌ی خواستن ریال مه‌درید ئه‌م یاریزانه‌ی به‌ره‌و دۆرتمۆند به‌ڕێكرد و له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه دوای وه‌رزێكی دیكه ده‌توانێت ریزه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه به‌یه‌كجاری جێبهێڵێت.
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی پێشتر له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له ته‌مه‌نی لاویه‌تی چامپیۆنزلیگ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زێدان برده‌وه، له كۆی 17 یاری له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می شایانه‌كان 2 گۆڵی كردووه، له‌گه‌ڵ دۆرتمۆندیش 64 یاری ئه‌نجام داوه 10 گۆڵ و 17 ئاسیستی هه‌یه.
