نەوت زیاتر دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ ئاستی 32 دۆلار دابەزی

K24 - ھەولێر

دوای شکستی ئۆپێک پڵەس بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکان لە یەکەم رۆژی هەفتەدا، بەرمیلێک نەوتی خاو بە رێژەی زیاتر لە 30% نرخەکەی لەدەستدا.

گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 28.69% بۆ ئاستی 32.28 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، و کە ئەوە کەمترین ئاستیەتی لە مانگی شوباتی ساڵی 2016ـەوە.

هەروەها نرخی نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی 31.35% بۆ ئاستی 28.33 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی کە ئەوەش کەمترین ئاستیەتی لە دوای مانگی شوباتی ساڵی 2016ـەوە.

سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس بە ناڕەزایی رووسیا بۆ کەمکردنەوەی ملیۆنێک  و 500 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە شکستی هێنا، سعوودیەش رایگەیاندبوو کە نرخی نەوت بۆ مانگی نیسانی داهاتوو دادەبەزێنێت، و هاوکات بە گوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان ریاز بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ زیاتر لە 10 ملیۆن بەرمیل نەوت رۆژانە بەرزدەکاتەوە.

جگە لە شکستی رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەت رووسیا، فاکتەری سەرەکی دابەزینی نرخی نەوت تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتانی جیهاندا.