كۆرۆنا له پاشه‌كشه دایه
"داتای نوێ دڵخۆشكه‌ره"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی داتای چه‌ند رۆژی رابردوو كه له‌لایه‌ن چین و كۆریای باشووره‌وه راگه‌یه‌ندراوه، تێبینی ده‌كرێت كه بازنه‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بچووكتر بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی دڵخۆشی خه‌ڵك.
حكومه‌تی چین رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، كه ته‌نها 40 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون و 22 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركراوه، ئه‌وه‌ش كه‌مترین ئاماره كه تۆماركرابێت.
تا ئێستاش له سه‌رتاسه‌ری جیهان 110 هه‌زار و 41 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و 3 هه‌زار و 825 كه‌سیش مردوون، ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه، 62 هه‌زار كه‌سن.
له كۆریای باشووریش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، رۆژی دووشه‌ممه 69 حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌وه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته 7 هه‌زار و 382 حاڵه‌ت.
به گوێره‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته، بازنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بچووكتر بووه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ی ئه‌و ژماره‌یه كه‌مترین ئاماری تووشبووانه كه تۆمار كرابێت، ئه‌گه‌رچی دڵخۆشن به كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به وردی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی له چین و كۆریای باشوور ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی پاشه‌كشه‌ی ئاماره‌كه، خۆپاراستنی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه.
سه‌رچاوه: RT
ئ. م