هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی سوودان درا
هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆک وەزیرانی سوودان درا
K24 – ههولێر:
میدیاکانی سەر بە حکومەتی سوودان بڵاویانکردەوە، سەرۆک وەزیرانی سوودان لە هەوڵێکی تیرۆرکردن لە خەرتومی پایتەخت رزگاری بوو.
ئەمڕۆ لە خەرتومی پایتەختی سوودان، تەقینەوەیەک روویدا کە ئامانجاکەی عەبدوڵا حەمدۆک، سەرۆک وەزیرانی سوودان بوو، بەڵام سەرۆک وەزیران رزگاری بووە و "بۆ شوێنێک سەلامەت" گوازراوەتەوە.
تاکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکان ئاشکرا نەکراوە.
لای خۆیەوە سەرۆکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، تەقینەوەیەک ئۆتۆمبێلی سەرۆک وەزیرانی کردووەتەوە ئامانج، بەڵام سوپاس بۆ خودا سەلامەتە.
RT