له لوبنان ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا به‌رز بوه‌وه
حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لوبنان رایگه‌یاند، (9) كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوونه و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته (41) كه‌س.
له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا، كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆناوه پشكنینیان بۆ كراوه، (132) كه‌س بوونه.
له نه‌خۆشخانه‌ی حه‌ریری به‌یروتی پایته‌خت، (23) كه‌س خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه و ئه‌وانی دیكه‌یان له ماڵه‌وه خراونه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
هاوكات (16) كه‌سیش كه‌رنتینه‌یان به‌جێهێشتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی لوبنان (4) حاڵه‌تی تووشبووی كۆرۆنا ره‌وشی ته‌ندروستیان ناسه‌قامگیره.