3 تووشبووی كۆرۆنا له به‌غدا چاك بوونه‌وه
سبه‌ی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن ته‌میمی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاری پزیشكی له به‌غدا چاكبوونه‌وه‌ی 3 كه‌سی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ته‌میمی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و 3 كه‌سه له سه‌نته‌ری شیفای تایبه‌تمه‌ندی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان خه‌وێنرابوون و دوای پێدانی چاره‌سه‌ری و دڵنیابوونه‌وه له چاكبوونه‌وه‌یان، بڕیاره سبه‌ی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تا ئێستا له عێراق 65 حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه راگه‌یه‌ندراوه و 7 حاڵه‌تی مردنیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه تۆماركراون.
H.B