رێگاكانی هاتوچۆی نێوان نه‌جه‌ف و شاره‌كانی دیكه داخران
بڕیاره‌كه له به‌یانییه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن
K24- هه‌ولێر:
بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌جه‌ف، پۆلیسی ئه‌و پارێزگایه داخستنی رێگاكانی هاتوچۆی ئه‌و پارێزگایه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای نه‌جه‌ف دووپاتیكرده‌وه، بڕیاری داخستنی رێگاكانی نێوان ئه‌و پارێزگایه و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بڕیاری داخستنی پارێزگاكه له‌سه‌ر فه‌رمانی لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف و هاوكات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان بووه".
H.B