نەوت بەرز دەبێتەوە
نرخی نەوت بە رێژەی %8 بەرز بووەوە
K24 - ھەولێر
دوای ئەو دابەزینە بەرچاوەی دوێنێ دووشەممە، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی لە 8% بەرزبووەوە، کە هۆکارەکەی گەشبینی وەبەرهێنەرانە بە پاڵپشتییە ئابوورییەکان و کەمبوونەوەی تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی لە 8.3% بۆ ئاستی 37 دۆلار و دوو سەنت بەرزبووەوە، بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکاش بە رێژەی لە 7.9% بۆ ئاستی 33 دۆلار و 59 سەنت بەرزبووەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو دوو جۆرە نەوتە خاوە، دوێنێ دووشەممە بۆ کەمترین ئاستەکانی چوار ساڵی رابردووی دابەزی و لە دوای جەنگی کەنداو گەورەترین دابەزینیان تۆمارکرد.