بازاڕەكانی تاران دادەخرێن
" 10 ھەزار كەس بێكار دەبن"

K24 - ھەولێر
له پێناو رێگریكردن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازاڕه‌كانی تاران 45 رۆژ داده‌خرێن و به‌و هۆیه‌وه 10 هه‌زار كه‌س بێكار ده‌بن.
شاره‌وانی تاران رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازاڕه‌كانی تاران بۆ 45 رۆژ داده‌خرێن، كه بریتین له دوو بازاڕی گه‌وره‌ی تاران بۆ كاڵا و شتومه‌ك و جلوبه‌رگ، ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر، پێشا‌نگاكانی ئوتۆمبێل، به‌مه‌ش 10 هه‌زار كه‌س به‌شێوه‌ی كاتی بێكار ده‌بن.
شاره‌وانی تاران ئاماژه‌یدا، به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ده‌ستگێڕه‌كان، كه زۆربه‌یان خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌تن، بۆ ئه‌م ماوه‌یه هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كو كرێ لێوه‌رناگیرێت.