به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه
11 حاڵه‌ت له به‌غدا و 4 حاڵه‌تیش له كه‌ركووك چاك بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
تاقیگه‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق چاكبوونه‌وه‌ی 15 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشكرایكرد، تا ئێستا 15 كه‌سی تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵات چاك بوونه‌ته‌وه، به‌م شێوه‌یه:
11 حاڵه‌ت له پارێزگای به‌غدا، كه 7 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی كه‌رخ و 4 حاڵه‌تیش له به‌ری رەسافه‌ی ئه‌و شاره بوون.
4 حاڵه‌ت له پارێزگای كه‌ركووك.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كاته‌وه، له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته پشتڕاستكراوه‌كان و گومانلێكراوانی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ره‌نتینه كراون، له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت هه‌موو پێداویستییه پزیشكییه‌كانیان بۆ دابین كراوه و تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان".
H.B