دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له ئیمارات تۆمار كران
كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و دوو حاڵه‌ته به هۆی تێكه‌ڵاوبوونیان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییه‌كی چینی تووشبوون، كه به‌م دواییانه تووشبوونی ئه‌ویش پشتڕاستكرایه‌وه و حاڵه‌ته‌كه‌ی راگه‌یه‌ندرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له لوبنان و ئیسرائیلیش، حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا ئاشكرا كران.
