دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌سره تۆماركرا
35 حاڵه‌تی گومان‌لێكراو هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌سره تۆماركردنی دووه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای له سنووری پارێزگاكه راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای به‌سره دووپاتی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه له پارێزگاكه‌یان تۆماركرا.
ئاشكراشیكرد، "ژماره‌ی گومانلێكراوانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری ئه‌و پارێزگایه گه‌یشته 35 حاڵه‌ت و سه‌رجه‌میان له شوێنی تایبه‌ت كه‌ره‌نتینه كراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، جگه له‌و ژماره‌یه ئه‌نجامی پشكنینی پزیشكی بۆ 5 كه‌سی دیكه راگه‌یه‌ندرا و سه‌رجه‌میان نیگه‌تیڤ ده‌رچوون.
H.B