كۆرۆنا كەسێكی دیكەی لە عێراق كوشت
وەزارەتی تەندروستی عێراق دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە كۆرۆنا راگەیاند
K24 – ھەولێر
وەزارەتی تەندروستی عێراق دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشكرای كرد، كەسێكی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری كەربەلا گیانی لەدەستدا.
رۆژی ھەینی رابردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای راگەیاند، كە ئافرەتێكی دانیشتووی كەربەلا بوو، ئەمڕۆش دووەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە ھەمان شار راگەیەندرا.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق تائێستا 71 كەس لە شارەكانی عێراق و ھەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.