ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ كردی به هیچ یاریزانێك نه‌كراوه
له ئیتاڵیا كێبڕكێی كریستیانۆ و له چامپیۆنزلیگیش ململانێی مێسی ده‌كات

جۆسیپ ئیلیچ هێرشبه‌ری سلۆڤینی یانه‌ی ئاتڵانتا شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ سووپه‌ر هاتریكی له دژی ڤالێنسیا تۆمار كرد، به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی پاڵه‌وانێتییه‌كه بتوانێت له ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا سووپه‌ر هاتریك تۆمار بكات.
جۆسیپ ئیلیچ له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا 15 گۆڵی كردووه كێبڕكێی كریستیانۆ و چیرۆ ئیمۆبلی ده‌كات له‌سه‌ر نازناوی گۆڵكاری خوله‌كه، شه‌وی رابردوو له چامپیۆنزلیگ سووپه‌ر هاتریكی له ته‌مه‌نی 32 ساڵی و 41 رۆژی تۆمار كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنزلیگ گه‌یانده 5 گۆڵ، له كاتێكدا لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ هه‌ریه‌كه‌یان ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنزلیگ 2 گۆڵیان كردووه.
ئیلیچ بووه چواره‌م یاریزان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ سووپه‌رهاتریك له دژی ڤالێنسیا بكات، دوای هه‌ریه‌ك له ماریۆ گۆمێز، لیڤاندۆڤسكی و لیۆنێل مێسی.
ئیلیچ بۆ یه‌كه‌مجار له كاروانی وه‌رزشی خۆی سووپه‌رهاتریكی كرد، هه‌ڵبه‌ت بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له قۆناخی 16 له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان سووپه‌رهاتریك له چامپیۆنزلیگ بكات.
ئیلیچ له هاوینی 2017 له یانه‌ی فیۆرێنتینا به به‌های 5 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ئاتڵانتا، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 106 یاری، 49 گۆڵ و 28 ئاسیستی كردووه.
