سه‌ربازگه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق مووشه‌كباران كرا
سه‌كۆیه‌كی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و 3 گوللـه‌ی نه‌ته‌قێندراو دۆزرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی له عێراق رایگه‌یاند، سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكاوه به‌كارده‌هێنرێت، مووشه‌كباران كرا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی ناوبراو ئاشكرایكرد، "سه‌ربازگه‌كه به 10 مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه بێت".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دوای مووشه‌كبارانه‌كه ئۆتۆمبیلێكی جۆری كیا پینكۆ له باشووری ناوچه‌ی راشدییه دۆزراوه‌ته‌وه، كه سه‌كۆیه‌كی مووشه‌كی له‌سه‌ر بووه و 3 گوللـه مووشه‌كی نه‌ته‌قێنراویش له‌ناوی هه‌بوون".
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و رانه‌گه‌یاندووه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كی كراونه‌ته ئامانج، له به‌رامبه‌ریشدا واشنتن په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه بۆ گروپه چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كات.
H.B
.png)
.png)
.png)
.png)
ONLINE