عادل عه‌بدولمه‌هدی: دابه‌زینی نرخی نه‌وت 35 ملیار دۆلار داهاتی عێراق كه‌مده‌كاته‌وه
ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ قه‌یرانێكی دارایی
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، داهاتی عێراق له نه‌وتدا به بڕی (35) ملیار دۆلار كه‌مده‌كات و ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ قه‌یرانێكی دارایی، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه، عێراق موفلیس بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له میانی سه‌رۆكایه‌تیكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرسی بودجه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، گوتیشی: عێراق رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌رباز ده‌بێت لێیان و ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێت سه‌رناكێشێت بۆ داڕمانی یه‌كجاره‌كی.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته به گیانێكی گه‌شبینانه‌وه بڕوانینه داهاتوو و خۆمان له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی بپارێزین و ده‌رباز بین لێیان.