دوو ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانییه‌ك له ئاكامی هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی كوژران
ئه‌مشه‌و
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، له ئاكامی ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مشه‌و كرایه سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا (3) كه‌س كوژران.
به گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كه، دووان له كوژراوه‌كان ئه‌مه‌ریكایی و یه‌كێكیان به‌ریتانییه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و به‌ریتانی و ئه‌مه‌ریكیانه‌ی كوژراون، سه‌رباز بوونه و له ریزی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌ركه‌كانیان له سه‌ربازگه‌ی تاجی راپه‌ڕاندووه.
ئاشكراشیان كردووه، (12) سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، زانیارییه‌كان سه‌ره‌تایین و ئه‌گه‌ر هه‌یه گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت.
ئه‌مشه‌و، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق بڵاویكرده‌وه، (10) كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی تاجی كراوون و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق توانیویانه ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری جۆری كیا بۆنگۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، كه بنكه‌ی هه‌ڵدانی كاتیۆشاكانی له‌سه‌ر به‌سترابوو.


