داوا دەكرێت ئینتەرنێت لە عێراق بكرێتە بێبەرامبەر
بە فەرمی داوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كراوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوای له وەزارەتی گواستنەوه و گەیاندن کردووه، ئینتەرنێت خێراتر بکات و خزمەتگوزارییەکه بکاته بێبەرامبەر.
وەزیری پەروەردەی عێراق سوها خەلیل، داوای له وەزارەتی پەیوەندییەکان کردووه، هێڵی ئینتەرنێت بەهێز بکات و ئەگەر بشکرێت بیکاته بێبەرانبەر، ئەمەش بۆ ئەوەی بارگرانی لەسەر بنەماڵەی قوتابییەکان دروست نەکات.
وەزیری پەروەرده داوای له وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن کردووه، لیژنەیەکی تایبەت بۆ ئەم مەبەسته بنێرێت.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق له راگەیاندراوێکدا راشیگەیاندووە: "ئەم داواکارییه دوای هەڵمەتی فێرکاریی ئەلیکترۆنی هات که تێیدا داوا له ناوەندەکانی پەروەرده دەکات له رێگەی تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان وانەکان بڵێنەوه".