بۆمبێکی عێراقی له كوێت هەرا دەنێتەوه
لەنێو نەخۆشخانەیەك روویداوە
K24 - ھەولێر
رۆژنامەی "الرأي"ی کوێتی له ژمارەی ئەمڕۆیدا نووسیویەتی، ترس و دڵەڕاوکێ له یەکێک له نەخۆشخانەکانی کوێت دروستبووه و بەشێک له نەخۆشخانەکه چۆڵکراوه.
له راپۆرتەکەدا هاتووه، هەڵمەتەکه بەهۆی خۆپاڕێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووه، بەڵکو بۆمبێکی عێراقیی سەردەمی شەڕی کەنداو لەم نەخۆشخانەیه دۆزراوەتەوه.
زیاتر روونی کردووەتەوه و دەڵێت، بۆمبەکه له ژووری پزیشکێکی خانەنشین میسری بووه و ناوەکەی بەتاڵ کراوه و وەک یادگاری لای خۆی هەڵیگرتبوو.