حزبوڵڵای عێراقی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی تاجی پیرۆز ده‌كات
"ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گوشین كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا"
K24- هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌و مووشه‌كبارانه راگه‌یاند، كه شه‌وی رابردوو بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی كوژران و دووپاتیشی كرده‌وه، "ئێستا كاتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جیهادییه له دژی هێزی داگیركاران".
حزبوڵڵای عێراقی له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌ختی كرده‌وه، "پێویسته هێزی داگیركا‌ر به‌رگه‌ی باجی بوونه ناشه‌رعییه‌كه‌ی له‌ناو خاكی عێراق بگرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێمه پشتیوانی له هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌ین، كه ده‌یانه‌وێت له دژی داگیركاران بجه‌نگن و پارێزگاری‌یان لێ ده‌كه‌ین و رۆژ به‌ڕۆژ میحوه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی داگیركاری فراوانتر ده‌بێت".
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی له‌و لایه‌نه ده‌كه‌ین، كه له پرۆسه‌یه‌كی جیهادیدا هێزی داگیركاری ئه‌مه‌ریكای له سه‌ربازگه‌ی تاجی باكووری به‌غدا به وردی مووشه‌كباران كرد" و دووپاتی كرده‌وه، "ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گوشین كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌و كاته‌ی بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه هڵیانبژارد كاتێكی زۆر گونجاو بوو، بۆیه سه‌ركه‌وتوو بوون".
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ش ئه‌و گروپه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختی كرده‌وه، "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، ئێستا گونجاوترین كاته بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانمان یه‌كبخه‌ینه‌وه و ده‌ست به پرۆسه جیهادییهكانمان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی داگیركاران له خاكی پیرۆز بكه‌ینه ده‌ره‌وه".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو سه‌ربازگه‌ی تاجی كه له لایه‌ن هێزی هاوپه‌یمانانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، مووشه‌كباران كرا، كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن"، له ئه‌نجامی ئه‌و مووشهكبارانهدا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی كوژران و 12 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوای ئه‌و مووشهكبارانهش، هێرشێكی ئاسمانی كرایه پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مالی سه‌ر به شاری دێرزووری سووریا له سه‌ر سنووری عێراق و له ئه‌نجامدا ده‌یان چه‌كداری حه‌شد كوژران.
H.B