ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كات
په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆ گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مارك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر سه‌بارزگه‌ی تاجی له باكووری به‌غدا بۆ گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ ده‌كات، كه له‌و هێرشه‌دا دوو سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی و یه‌كێكی به‌ریتانی كوژران و 12 سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئیسپه‌ر دووپاتیشی كرده‌وه، "میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوویان بۆ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی ئه‌نجامداوه و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه به سزا ده‌گه‌یه‌نین و هه‌موو بژارده‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ممان كراوه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی هێرشه‌كان ده‌بینه‌وه و رێگه ناده‌ین هێرش بكرێته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هاوپه‌یمانه‌كانمان له عێراق".
H.B
سه‌رچاوه: AFP