ئەمەریکا چەند بنکەیەکی حزبوڵا لە عێراق بۆردومان دەکات
عێراق پێچەوانەی ئەمەریکا باس لە ئامانجی هێرشەکان دەکات
K24 – ههولێر:
فڕۆکەکانی ئەمەریکا پێنج بنکەی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقیان بۆردوومانکرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، فڕۆکەکانیان پێنج جبەخانە و بنکەی چەکدارانی کەتائیبی حزبوڵای عێراقیان، لە بابل، بەغدا، کەربەلا و ئەنبار بۆردوومانکردووە.
بەڵام شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، چوار بنکەی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپا کراونەتە ئامانج، بەڵام ئاماژە بە زیانەکان نەکراوە.
دوێنێش لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە نێو خاکی سووریا، 26 چەکداری حەشد کوژران.
بۆردوومانەکان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری سەر سەربازگەی تاجی باکووری بەغدا دێت، کە بووە هۆی کوژرانی دوو ئەمەریکی و بەریتانییەک.