ئه‌مه‌ریكا ره‌تیده‌كاته‌وه زانیاری له باره‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران له عێراق هه‌بێت
هیچ زانیارییه‌كی نییه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، جه‌نه‌راڵ، كینیس ماكنزی رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی پاسداران له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌ك له عێراق نییه.
ماكینزی له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له پێنتاگۆن به‌ڕێوه‌چوو، ره‌تیكرده‌وه، ئاگاداری ئه‌وه بێت، كه جه‌نه‌راڵ سیامه‌ند مه‌شهه‌دانی له ئاكامی بۆردومانكردنی پێگه‌كانی حزبوڵڵای عێراق كوژرا بێت.
گوتیشی: تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و بۆردومانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تۆمار نه‌كراوه، به تایبه‌تی له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقه‌وه.