فهرماندهیهكی سوپای پاسداران به هۆی كۆرۆناوه گیانی لەدەستدا
بەشداری لە شەڕی ئێران - عێراق كردووە
K24 - ھەولێر
فەرماندەیەكی سوپای پاسدارانی ئێران بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی سەر بە حكومەتی ئێران پشتراستیان كردووەتەوە كە ناسر شەعبانی یەكێك لە فەرماندە بەرچاوەكانی سوپای پاسداران بەھۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
شەعبانی، فەرماندەی چەند یەكەیەكی سەربازی لە شەڕی ئێران- عێراق بووە و پێشتریش یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قەرارگەی ساروڵا لە تاران بووە.
تائێستا زیاتر لە شەش فەرماندەی سوپای پاسداران جگە لە ژمارەیەك پەرلەمانتار و بەرپرس و كاربەدەستی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە لە ئێران گیانیان لەدەستداوە.