ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە توركیا بەرزبووەوە
ھەموو چالاكییەكان رادەگیرێت
K24 - ھەولێر
ئاماری نوێی ھەڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە توركیا ئاشكرا دەكرێت و بەپێی دوایین ئامار، ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا لەو وڵاتە گه‌یشته پێنج كه‌س.
وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا فه‌خره‌دین كۆجا، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ژماره‌ی تووشبووان به‌هۆی كۆرۆناوه له وڵاته‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ته پێنج كه‌س و به‌و هۆیه‌شه‌وه، ته‌واوی چالاكییه‌كان له مانگه‌كانی ئادار و نیسان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه.
هه‌روه‌ها له 15ی مانگه‌وه ته‌واوی قوتابخانه و دامه‌زراوه په‌روه‌ده‌ییه‌كان ده‌وامیان راده‌گیرێت.