ئێران لەبارەی كۆرۆناوە داوایەك لە ئەمەریكا دەكات
"پرسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە"
K24 - ھەولێر
ئێران داوا لە ئەمەریكا دەكات گەمارۆكانی سەر وڵاتەكەی ھەڵبگرێت و تۆمەتباریشی دەكات بەوەی پرسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە.
مەجید تەخت رەوانچی، نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند "ئەمەریكا پرسی ڤایرۆسی كۆرۆنای بە سیاسی كردووە و پێویستە واشنتن واز لە سیاسەتە ھەڵەكانی بەرانبەر بە پرسە ھەستیارە جیھانییەكان بھێنێت".
داواش لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات، گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵبگیرێت و دەشڵێت "گەمارۆكانی ئەمەریكا زاڵمانەیە و رێگرە لە بەردەم بەرەوپێشچوونی وڵاتەكەی لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا".
ئەمە لە كاتێكدایە دوێنێش جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران داوای ھەڵگرتنی گەمارۆكانی ئەمەریكای لەسەر وڵاتەكەی كرد.