دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له به‌غدا تۆماركران
كۆی گشتی تووشبووان له عێراق گه‌یشته 105 كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ره‌سافه له به‌غدا رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌تی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران.
دكتۆر عه‌بدولغه‌نی سه‌عدون ساعدی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ره‌سافه رایگه‌یاند، دوو حاڵه‌ته‌كه هه‌ردووكیان ئافره‌تن، پێشتر بۆ پشكنین سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ندی و زه‌عفه‌رانییه‌یان كردووه .
روونیشی كردووه‌ته‌وه، حاڵه‌تی یه‌كه‌م به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و هه‌ناسه‌ته‌نگی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردووه، پێشتریش له‌گه‌ڵ خوشكێكی به‌ریه‌ككه‌وتنیان هه‌بووه كه خوشكه‌كه‌ی له ئێران بووه.
حاڵه‌تی دووه‌میش ئافره‌تێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 72 ساڵیه و بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌گه‌ری چووه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایه و دوو هه‌فته پێش ئێستا له ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆش له پارێزگای واست تووشبووێكی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئ. م