به‌یاننامه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه
پشكنین بۆ 100 گومان‌لێكراو كراوه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق تۆماركردنی 5 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبووان به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گه‌یشته 110 حاڵه‌ت.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتووه، تاقیگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت پشكنینیان بۆ 100 گومان‌لێكراو له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكان كردووه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی 5 كه‌س پۆزه‌تیڤ بووه، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
- سێ حاڵه‌ت له به‌غدا، یه‌كێكیان له روسافه و دووی دیكه‌ش له كه‌رخ تۆماركراون.
- حاڵه‌تێك له پارێزگای زیقار.
- حاڵه‌تێك له پارێزگای كه‌ربه‌لا.
- كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له عێراق به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه گه‌یشتوه‌ته 110 حاڵه‌ت.
- سه‌رجه‌می ئه‌وانه‌ی له په‌تاكه چاك بوونه‌ته‌وه ژماره‌یان 26 حاڵه‌ته.
- تا ئێستاش 9 حاڵه‌تی مردن به‌هۆی په‌تاكه له عێراق تۆماركراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، "پابه‌ندن به رێنماییه ته‌ندروستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تووشبووانی په‌تاكه و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سانی تووشبوو به‌ركه‌وتنیان هه‌بووه و ئه‌وانه‌شی كه گومانی تووشبوونیان له‌سه‌ره".
هه‌روه‌ها داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ده‌كات، به‌گوێره‌ی یاسا ئه‌و كه‌سانه سزا بده‌ن، كه سه‌رپێچی رێنماییه‌كان ده‌كه‌ن.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پابه‌نده به گرتنه‌به‌ری هه‌موو رێكارێك بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و په‌تایه.
H.B
