چالاکوانێکی دیکە لە بەسرە کوژرا
لە ماوەی دوو ھەفتەدا لە عێراق سێ چالاكوان كوژراون
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە رایگەیاند، چەند چەکدارێکی نەناسراو، بە چەکی بێدەنگ تەقەیان لە رەحیم ساجت، چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەسرە کردووە و کوشتوویانە.
پێشتر و لە سێشەممەی رابردووشدا، دوو چالاکوانی دیکە لە عمارەی ناوەندی پارێزگای میسان کوژران.
لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانی ئۆكتۆبەری2019وە چەندینجار حکوومەت و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق، بەڵێنی دۆزینەوەی بکوژانی چالاکوان و خۆپیشاندەرانیان داوە، بەڵام تا ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.