چاكبوونەوەی كەسێكی دیكەی تووشبوو بە كۆرۆنا لە عێراق راگەیەندرا

لە پارێزگای میسان 7 رۆژ قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا

K24 - ھەولێر

فەرمانگەی تەندروستی میسان رایگەیاند، ئافرەتێك كە تووشی ڤایرۆسەكە ھاتبوو، لەماوەكانی رابردوودا لەژێر چاودێری پزیشكیدابووە و ئێستا لە نەخۆشیەكە چاكبووتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای میسان رایگەیاند، وەک هەنگاوێک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، حەوت رۆژ پشووی فەرمی لە زۆربەی دامودەزگا حکومییەکانی شارەکەدا راگەیەندراوە كە لەمڕۆوە دەستپێدەكات تاوەكو 21 ئەم مانگە.