لە بەغدا پشووی فەرمی راگەیەندرا
داوا لە خەڵك دەكرێت لە ماڵەكانیان بمێننەوە
K24 - ھەولێر
پارێزگاری به‌غدا، محه‌مه‌د جابر عه‌تا رایگه‌یاند، له پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژی سێشه‌ممه‌وه تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له ته‌واوی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داوا له دانیشتووانی پارێزگاكه‌ی ده‌كات، له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
ده‌رباره‌ی زیاره‌تكارانی شیعه بۆ شوێنه پیرۆزه‌كان، پارێزگاری بەغدا ئاماژه‌یداوه، بڕیاریان بۆ ئه‌وانیش ده‌بێت و داوای له سه‌رپه‌رشتیارانی كاروانی زیارەتكاران كردووه، كه هۆشیاری ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكه‌نه‌وه.