داوای راگەیاندی باری لەناکاو بۆ ماوەی 30 رۆژ لە عێراق دەکرێت

سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران نامەیەکییان ئاراستەی پەرلەمان کرد

K24- هەولێر:

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نامەیەکییان ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کرد تاوەکو باری لەناکاوی تەندروستی بۆ ماوە 30 رۆژ رابگەیەنێت.

داواشکراوە، لە ئەگەری پێشهاتی دیدا، ئەو ماوەیە درێژ بکرێتەوە و داواکەش لەسەر بنەمای ماددەی 61ـی دەستوورە.

هەروەها ئەمڕۆ، پارێزگاری به‌غدا، محه‌مه‌د جابر عه‌تا رایگه‌یاند، له‌ پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتییان و رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ حكوومییه‌كان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.