راپۆرت... بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له ڤایرۆسی كۆرۆنا سوودمه‌ند بوونه
به‌شێك له یاریزانه‌كانی ئه‌م دوویانه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵخۆشی كردوون

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخی هه‌موو جیهانی شله‌ژاندووه و تۆپی پێی له به‌شێكی زۆری وڵاتان دونیا راگرتووه، كه‌چی ئه‌م ڤایرۆسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانی دارایی گه‌وره‌ی له یانه‌كان داوه، له هه‌مان كاتدا سوودیشی هه‌بووه و به‌خێر بۆ به‌شێك له یاریزانه‌كان شكاوه‌ته‌وه.
به‌تایبه‌تی به‌شێك له‌و یاریزانانه‌ی له دۆخێكی هه‌ستیاری پاڵه‌وانێتیه‌كان تووشی پێكان قورس هاتوون و دابڕاون، به‌ڵام ئه‌م ڤایرۆسه ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنیان له پاڵه‌وانێتییه‌كانیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوویانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا.
یانه‌ی ریال مه‌درید
ئیدین هازارد كه یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا، به‌هۆی پێكانی درێژخایه‌ن له چه‌ندان یاری و پاڵه‌وانێتی دابڕا، له ئێستادا ئه‌و یاریزانه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی له ماوه‌كانی رابردوو له ئه‌مریكا بۆ كرا و دوو مانگی بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویسته، به‌مه‌ش وه‌ستانی خوله‌كان ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌م یاریزانه گه‌ڕاندۆته‌وه كه به‌شداریی له به‌شێك له یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكات.
له هه‌مان كاتدا ماركۆ ئاسێنسیۆش یه‌كێكی دیكه‌یه له قوربانییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه كه به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه بچڕا و نزیكه‌ی 8 مانگه له یاریكردن دابڕاوه و پێشتر وا راگه‌یاندرا كه ئه‌م وه‌رزه بۆ ئاسێنسیۆ كۆتایی هات، به‌ڵام به‌هۆی دواخرانی یارییه‌كان به ڤایرۆسی كۆرۆنا هیوای یاریكردن له‌م وه‌رزه بۆ ئاسێنسیۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و یانه‌كه‌شی زۆر پێویستی پێیه‌تی، چونكه له ئێستادا ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای له‌ده‌ستداوه و له چامپیۆنزلیگیش له لێواری ده‌ركرندایه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو نه‌بووبایه‌وه، ریال مه‌درید ده‌بوو هه‌فته‌ی رابردوو به‌بێ مارسێلۆ و كۆرتوای گۆڵپارێز یاری كردبا، چونكه هه‌ردووكیان پێكانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م دوو یاریزانه ده‌رفه‌تیان هاته پێش كه به‌رامبه‌ر مان سیتی له داهاتوو یاری بكه‌ن.
جگه له‌م یاریزانانه‌ش سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید پێكانی هه‌بوو، نه‌یده‌توانی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئیبار له لالیگا یاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی دواخرانی یارییه‌كه به‌ختی یاوه‌ری ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م یانه‌یه له داهاتوو یاری بكات.
له ئێستادا زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید ئومێدی ئه‌وه‌ی هاتۆته پێش به‌تایبه‌تی بۆ یارییه قورسه‌كه‌ی له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ تواناكانی به‌شێك له یاریزانه پێكراوه‌كانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، به‌مه‌ش ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیانی دارایی له یانه‌كه ده‌دات، هه‌ڵبه‌ت سوودیشی بۆ یاریزانه‌كان و پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌بێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا
له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ش ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانه پێكراوه‌كان ده‌رگای خێر و خۆشی بۆ كردوونه‌ته‌وه، ره‌نگه له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه هێڵی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا به هێزه‌وه بۆ یارییه‌كانی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی لویس سوارێز بۆ یارییه‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه تا دێت زیاتر ده‌بێت.
لویس سوارێز له ده‌ستپێكی ساڵی 2020 تووشی پێكانێكی قورس بوو، پێشبینی كرا له مانگی 4ـی ئه‌مساڵ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا بتوانێت له قۆناخی 16 ناپۆلی تێپه‌ڕێنێت، ئه‌وا سوارێز ده‌توانێت له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بگه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، عوسمان دێمبلی ئه‌گه‌رچی پێشتر راگه‌یاندرابوو ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌م یاریزانه كۆتایی هاتووه، به‌ڵام ڤایرۆسی كۆرۆنا و وه‌ستانی خوله‌كان ره‌نگه ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌م وه‌رزه زیاد بكات.
ئارسه‌ر میللۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی له ئێستادا پێكانی هه‌یه و وه‌ستانی خوله‌كان ده‌رفه‌تی بۆ ئه‌م یاریزانه ره‌خساندووه كه تا خوله‌كه ده‌ستپێده‌كاته‌وه به باشترین شێوه ئاماده بێت، پێش ئه‌وه‌ی خوله‌كه بوه‌ستێت، كیكی سێتین راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه ئارسه‌ر ناتوانێت له لالیگا به‌رامبه‌ر مایۆركا و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ناپۆلی یاری بكات.