سەرۆك كۆمار كەسێك بۆ پێكهێنانی حكومەت رادەسپێرێت

ئەو كەسە كێیە!!

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق ئاشكرایكرد، كوتلە سیاسییەكان لەسەر سەرۆكێك بۆ حكومەتی ئینتیقالی گەیشتوونەتە رێكەوتن.

ئەو سەرچاوەیە كە ئاماژە بە ناوی نەكراوە، بە كەناڵی "روسیا الیوم"ـی راگەیاندووە، "بەرهەم ساڵح ئەمشەو یان بەیانی دووشەممە كاندیدی پۆستی سەرۆكایەتی وەزیران بۆ پێكهێنانی حكومەتی ئینتیقالی رادەسپێرێت".

گوتیشی: "ئەو كەسەی بۆ ئەو پۆستە رێكەوتنی لەسەر كراوە، بریتیە لە نەعیم سوهەیل، كە ئێستا پۆستی جێگری سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕێوە دەبات".

ئەمە لەكاتێكدایە، سبەی ئەو وادەیە تەواو دەبێت، بۆ لەبەردەم سەرۆك كۆماری عێراقە بۆ راسپاردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

H.B