عێراق.. 14 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران

تەنیا لە بەغدا 9 حاڵەت تۆماركران

K24- هەولێر:

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دوا ئاماری تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری وڵات راگەیاند، بەگوێرەی زانیارییەكانی ناو بەیاننامەكە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 14 حاڵەتی نوێ لە 6 پارێزگا تۆماركراون.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە، تاقیگەكانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی پشكنینیان بۆ 113 سامپڵی گومانلێكراوان كردووە، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشكنینی 14 كەس پۆزەتیڤ دەرچووە، بەمشێوەیەی خوارەوە:

  • 9 حاڵەت لە بەغدا (7 لە روسافە و دوانیش لە كەرخ).
  • 1 حاڵەت لە میسان.
  • 1 حاڵەت لە دیوانییە.
  • 1 حاڵەت لە دیالە.
  • 2 حاڵەت لە نەجەف.

كۆی تووشبووان لە عێراق ژمارەیان بوو بە 124 حاڵەت.

ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە ژمارەیان 26 كەسە.

كۆی ئەو كەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان 9 كەسە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیش لەسەر پابەندبوون بە رێكارەكان دەكاتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

H.B