ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت

بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت

K24- هەولێر:

لە راگەیەنداوێكدا دورەید یەحیا جاسم، بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە بۆ ماوەی هەفتەیەك گەشتە ئاسمانییەكان رابگرن.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێداوە، لە کاتژمێر ٦:٠٠ ی ئێوارەی سبەینێ 17/3/2020 تا 24/3/2020 ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا دادەخرێت، بەو پێیەش سەرجەم گەشتەکان لە فرۆکەخانەکانی عێراق بە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانیشەوە ڕادەگیرێن.

دووپاتیش دەكاتەوە، ئەو بڕیارە لە پێناو رێگریكردنە لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات و تەنیا گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق دەگرێتەوە و ئەو گەشتە بیانییەكان ناگرێتەوە كە بە ئاسمانی عێراقدا دەڕۆن.

H.B