عێراق.. 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون و حاڵەتێكی مردن بە كۆرۆنا توماركران

زۆربەیان لە بەغدا بوون

K24- هەولێر:

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆماركردنی 6 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە چەند پارێزگایەك راگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ لە چەند نەخۆشخانەیەكی ژمارەیەك پارێزگا پشكنین بۆ سامپڵی 154 گومانلێكراو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كراوە، ئەنجامەكان تووشبوونی 6 حاڵەتیان پشتڕاست كردووەتەوە، بەم شێوەیە:

- سێ حاڵەت لە بەغدا كە دووانی لە ناوچە كەرخ و یەكێكیان لە شاری پزیشكان "مدینة طب" تۆماركراون.

- حاڵەتێك لە دیوانییە.

- دوو حاڵەت لە نەجەف.

- حاڵەتێكی مردن.

بەم شێوەیە كۆی ئەوانەی لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە، ژمارەیان بوو بە 133 حاڵەت.

ژمارەی سەرجەم ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بوون بە 10 كەس.

وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتیش لەسەر پابەندبوون بە رێكارەكان دەكاتەوە و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

H.B