دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی لە بەغدا کران

دوو مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی لە بەغدا کران

K24 – هه‌ولێر:

دوو مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی بەسمایە لە باشووری بەغدا کرا کە سەربازی هاوپەیمانانی تێدا.

تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکراون، بەڵام هێرشەکە درێژکراوەی ئەو هێرشانەیە کە لە چەند هەفتەی رابردوو کراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان. دیارترینیان هێرشکردنە سەر سەربازگەی تاجی بوو کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی و بەریتانییەک.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی، سەربازگەی بەسمایە بە 45 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری بەغدا و نزیکەی 500 سەربازی ئیسپانی تێدایە.