عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی كابینەی نوێی حکومەتی عێراق راسپێردرا
سەرۆک کۆماری عێراق کەسێکی نوێی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد
K24 – هه‌ولێر:
عەدنان زورفی پارێزگاری پێشووی نەجەف، لە لایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکوومەت راسپێردرا.
بەگوێرەی دەستوور، عەدنان ئەلزروفی ماوەی 30 رۆژی لەبەردەستە بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی.
عه‌دنان عه‌بد خوزه‌یر زورفی
عەدنان زورفی لە ساڵی 1966 لە نەجەف لە دایکبووە.
بڕوانامه: به‌كالۆریس له فیقهی ئیسلامی زانكۆی كوفه ماسته‌ری له فیقهی ئیسلامی هه‌مان زانكۆ
ماسته‌ر له ئاسایش و پلانی ستراتیژی – كۆلیژی ئاسایش و به‌رگری به‌غدا
چالاكی سیاسی: سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی وه‌فای عێراق له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌ف خاوه‌ن 8 كورسی بووه.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش پارتەکەی خاوەنی 2 كورسی بووە
پارێزگاری نه‌جه‌ف ساڵی 2004-2005
بریكاری یاریده‌ده‌ری ئاژانسی زانیاری – وه‌زاره‌تی ناوخۆ 2006-2009
پارێزگاری نه‌جه‌ف 2009-2014
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ساڵی 2018 تاكو ئێستا
